کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا بە پێدانی کورسی تایبەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بە کەسوکارى پلە یەکى شەهید و ئەنفالکراوهكان.
.
ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019، لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەى ئەنجومەنی گشتیی وەزارەتەکەدا هاتووە، مەرجی وەرگرتنی ئەو کورسییە تایبەتانە ئەوەیە کە دەبێت "ئەو کەسە سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى تێدا بێت و لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت."
.
دەشڵێت، "بڕیارەکە لەبەرانبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراواندایە لە مێژوى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان، هەروەها بۆ پێدانى دەرفەت و ڕەخساندنى هەلى زیاترە بۆ کەسوکارى پلەیەکى شەهید و ئەنفالکراوهكان (هاوسهر، كوڕ و كچ)."