کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مارى محەمەد کچە چالاکوانى خۆپیشاندانەکان لە گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە ڕفێنرا. . وەلید محەمەد براى ئەو کچە چالاکوانە بە کەناڵى "عەرەبییە حەدەس"ى ڕاگەیاند "مارى کاتژمێر پێنجى عەسرى رۆژى هەینى دیارنەماوە لەکاتى چوونى بۆ گۆڕەپانى تەحریر". . وتیشى "هەوڵمانداوە پەیوەندى بە مۆبایلەکەیەوە بکەین، بەڵام وەڵامى نەبووە". . مارى وەکو کارمەند لە سەنتەرێکى جوانکارى لەبەغدا کاریدەکرد، لەکاتى خۆپیشاندانەکاندا خۆراک و پێداویستى دیکەى بۆ خۆپیشاندەران لەسەر ئەرکى خۆى دابیندەکرد و بەوتەى براکەى پەیوەندى بەهیچ لایەنێکى سیاسییەوە نەبووە. . وەلید محەمەد باسى لەوەکرد، پۆلیسیان لە ڕفاندنى مارى و جۆر و ژمارەى ئەو ئۆتۆمبیلە ئاگادارکردووەتەوە کە مارى پێ ڕفێندراوە، پێشتریش مارى لەئینستاگرام هەڕەشەى لێکراوە.