کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردووش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 10 بۆ 31 پلەدا دەبێت، نزمترین پلەى گەرماش لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هەروەها بۆ سبەی (چوارشەممە)، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوەوە نابینن و بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ دەبن.