گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى کشتوکاڵ داوا لە وەزارەتى ناوخۆ دەکات دەست بەسەر بەرهەمى قەدەغەکراودا بگرێت

2019.11.11 - 21:08
وەزیرى کشتوکاڵ داوا لە وەزارەتى ناوخۆ دەکات دەست بەسەر بەرهەمى قەدەغەکراودا بگرێت
ناس کورد- وەزیرى کشتوکاڵی هەرێمى کوردستان، نوسراوێکى ئاڕاستەى وەزارەتى ناوخۆ کردووە، بۆ دەستبەسەرداگرتنى بەرهەمى قەدەغەکراو. , لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتوە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمى کوردستان داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات "دەست بەسەر بەرهەمی قەدەغەكراو بگیرێت لە عەلوەكاندا". , نوسراوەکە ژمارەى (7023)ەو لە مانگى تشرینى یەکەمدا لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى هەرێمەوە واژوو کراوە، تیایدا هاتوە: "دوای سەردانمان بۆ عەلوەی هەولێر تێبینمان كردووە كە چەندین بەرهەم لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ قەدەغەكراوە، بەڵام هاوردە دەكرێن، بۆیە پێویستە ئەو بەرهەمە دەستی بەسەردا بگیرێت". , ئاماژە بەوەشکراوە: "لیژنەكانی پشكنینی بازار بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی بریارەكانی حكومەت، هەروەها هەر بەرهەمێكی قەدەغەكراوە لە عەلوەكان كڕین و فرۆشتنی پێوەبكرێت ڕاستەوخۆ دەستی بەسەردا بگیرێت و سزای دارایی خاوەنی شوێنەكەش بدرێت". , بەگوێرەى نوسراوەکەى وەزیرى کشتوکاڵ، ئەو بڕیارەى لە 1ی تشرینی دووەمى 2019وە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە. , بەرهەمى قەدەغەکراو، بریتییە لەو بەرهەمانەى کە وەزارەتى کشتوکاڵ بڕیارى داوە کە هاوردە نەکرێن بۆ هەرێم، بەهۆکارى پاڵپشتى بەرهەمى ناوخۆ. , ,