گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان و سیستانى کۆبوونەوە.. ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا دەکرێت

2019.11.11 - 16:16
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرى نەتەوە یەکگرتووەکان و سیستانى کۆبوونەوە.. ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا دەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد – نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەپاش کۆبوونەوەى لەگەڵ عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق رایگەیاند "سیستانى بەردەوامبوونى خۆپیشاندانەکانى دووپاتکردۆتەوە و جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە خۆپیشاندەران ناگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێن". .   ئەمڕۆ (دووشەممە، 11ی تشرینی دووەمی 2019)، هانس بلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی نەجەفی کرد و لەگەڵ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆبوویەوە و لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق و توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران و دۆخی وڵاتەکە، گفتوگۆیان کرد. . هانس بلاسخارت دەربارەی دیدارەکە ئاماژەى بەوە کرد "عەلی سیستانی دیدارەکەی بە گرنگ ناوبردوە و بەپێویستی زانیوە هەرچی زووە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و ئەو ترسەی هەیە لەتێکچوونی ڕەوشەکە کۆتایی پێبێت و سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکانیش ئازاد بکرێن". . بلاسخارت روونیکردەوە، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای کردوە سەرلەنوێ لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکرێت بوونەتە هۆکاری خۆپیشاندانەکان و بەپێویستیزانیوە بەزوویی چاکسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدرێت لەماوەیەکی گونجاودا و یاسا بەسەر هەمواندا جێبەجێ بکرێت. . بەوتەى بلاسخارت، سیستانى پێى وتوە "خۆپیشاندانە ئاشتییەکان بەردەوام دەبن و خۆپیشاندەران ناگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێن". . هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا بلاسخارت بە سیستانی ڕاگەیاندوە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەگرنگییەوە چاودێری خۆپیشاندانەکانی کردوە و بەڕای نەتەوە یەکگرتووەکان هۆکاری خۆپیشاندانەکان و توڕەیی هاووڵاتیان لەو شکستانەی حکومەتی عێراق کە لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدراوە و ئێستا هاووڵاتیان ئومێدێکی زۆریان هەیە بەوەی کە لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی چاکسازییەکانی بکەن. . نوێنەرەکەى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان جەختى کردەوە "ڕێکخراوەکەیان هەموو پێشێلکاری و تاوانکارییەکانی ئەو هێزانەیان دۆکیۆمێنت کردوە و لای خۆیان پاراستویانە و دواتر ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداری دەکەین". .