گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناعەدالەتییەکی زۆرى لەنێوان بەرپرسان و فەرمانبەران دروستکردووە

داواى نەهێشتنى ئیمتیازاتى بەرپرسانى هەرێم دەکرێت

2019.11.11 - 13:18
داواى نەهێشتنى ئیمتیازاتى بەرپرسانى هەرێم دەکرێت
ناس کورد- ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان داواى نەهێشتنى ئیمتیازاتى بەرپرسانى هەرێمى کوردستان دەکات و جەختدەکاتەوە "ناعەدالەتییەکی زۆر و جیاوازییەکی لەرادەبەدەری لەنێوان بەرپرسان و فەرمانبەران دروستکردووە". . کاوە محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نووسیویەتى " لەدواهەمین دانیشتنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیاری یاسای نەهێشتنی ئیمتیازاتی بەرپرسانی دەوڵەت کرا". . روونیشیدەکاتەوە، لەو بارەیەوە موداخەلەیەکمان کرد و داوامانکرد کە یاساکە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە. .   بەوتەى کاوە محەمەد "گەندەڵی لەهەرێمی کوردستانیش هەیە و ئیمتیازاتی زۆری بەرپرسان لەوێش ناعەدالەتییەکی زۆر و جیاوازییەکی لەرادەبەدەری لەنێوان بەرپرسان و فەرمانبەران دروستکردووە". .   پەرلەمانتارەکەى گۆڕان ئاماژەى بەوە کرد "روونمانکردەوە کە پێشتر خۆپیشاندانی بەرفراوان لەهەرێمی کوردستانیش روویداوە لەبەر هەمان ئەو هۆکارانەش بوون کە ئێستا خەڵکی بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراقی هێناوەتە سەر شەقام". . بەپیویستیدەزانێت، ئەو یاسایە تەواوی بەرپرسان لەسەرانسەری عێراق بگرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە. .