گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا دەستدەکات بە ناردنەوەى چەکدارە بیانییەکانى داعش بۆ وڵاتەکانیان

2019.11.11 - 12:21
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا دەستدەکات بە ناردنەوەى چەکدارە بیانییەکانى داعش بۆ وڵاتەکانیان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە، تورکیا دەستدەکات بە دەرکردنى چەکدارانى بیانى زیندانیکراوى داعش و ناردنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان. . بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکیا، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى تورکیا ڕایگەیاندووە، حەوت چەکدارى داعشى ئەڵمانى ڕۆژى پێنج شەممەى داهاتوو ڕەوانەى وڵاتەکەیان دەکرێنەوە. . وتیشى چەکدارێکى دیکەى ئەمریکى دواى گرتنەبەرى ڕێوشوێنە یاساییەکان ڕەوانەى وڵاتەکەى دەکرێتەوە، 11 چەکدارى دیکەش ڕەوانەى فەڕەنسا دەکرێنەوە. . ڕۆژى هەینى ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاندبوو، 1201 چەکدارى داعش لە تورکیا زیندانیکراون. . پێشتریش وەزیرى ناوخۆى تورکیا هەڕەشەى ناردنەوەى چەکدارە بیانییەکانى داعشى کردبوو بۆ وڵاتەکانیان. . تا ئێستا نازانرێت تورکیا چەند چەکدار ڕەوانەى وڵاتانى ئەوروپا دەکاتەوە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتانە پێشتر ترسی خۆیان نیشانداوە لە گەڕانەوەى ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتەکانیان.