گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات

2019.11.11 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دۆلار گۆڕانکاریی بەسەردا هات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوبارە نرخەکەی نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 700  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە، هەروەها لیرەی تورکیش دابەزی و 100 لیرەی تورکی بەرامبەر 21 هەزار دینارە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 700  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . هەروەها نرخی  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10  هەزار و 450 دینارە و و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 21  هەزار دینارە. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 133 هەزار و 500 دینارە، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 126.5 دۆلارە.