گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ هۆشدارییەکى توند ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌ردۆغان شوێنى ئه‌وانه‌ له‌ناتۆدا نابێته‌وه‌

2019.11.11 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ  هۆشدارییەکى توند  ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌ردۆغان  شوێنى ئه‌وانه‌ له‌ناتۆدا نابێته‌وه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ڕۆبرت ئۆپراین ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، وابڕیاره‌ له‌دیداره‌كه‌ى نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان كه‌ ِرۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌واشنتۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، تره‌مپ "هۆشدارییەکى  توند" له‌باره‌ى كڕینى سیستمى ئێس 400 ه‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌ردۆغان. . ڕۆبرت ئۆپراین ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا بەکەناڵى (سب بی ئێس)ى ئەمریکى ڕاگەیاندووە، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان توڕه‌یه‌ له‌توركیا به‌هۆى كڕینى سیستمى به‌رگرى ئێس 400 ى ڕووسى. . جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌وه‌، گه‌ر بێت و ئه‌و وڵاته‌ى ئه‌ندامى ناتۆیە ده‌ستهه‌ڵنه‌گرێت له‌و سیستمه‌ ئه‌وا پێده‌چێت قورسترین سزا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت و له‌دیداره‌كه‌شیاندا تڕه‌مپ ئه‌و پەیامە به‌ئه‌ردۆغان ده‌گه‌یه‌نێت. . له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و سیستمه‌وه‌ ئۆپراین ده‌ڵێت "سیستمى ئێس 400 له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ناتۆدا یه‌كناگرێته‌وه‌ ومه‌ترسى بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كانى فڕۆكه‌ى ئێف 35 ى ئه‌مریكیى هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها یارمه‌تى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ڕوسیش ده‌دات". . ڕاوێژكاره‌كه‌ى ئاسایشى ئه‌مریكا باسى لەوەشکرد، هیچ شوێنێك بۆ سیستمى ئێس 400 له‌ناو ناتۆدا نییه‌ و شوێنى كڕیارانى چه‌كى سه‌ربازى ڕووسى  له‌ناو ناتۆدا نابێته‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌و پەیامەیە كه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ڕاشكاوى ده‌یگه‌نێته‌ ئه‌ردۆغان له‌واشنتۆن. . وتیشى "ئەگه‌ر بێت و توركیا ده‌ست له‌و سیستمه‌ هه‌ڵبگرێت ئه‌وا ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ مانه‌وه‌ى له‌ئه‌ندامێتى ناتۆدا ده‌خاته‌گه‌ڕ". . دواى دیداره‌كه‌ى لەگەڵ ئه‌ردۆغان وابڕیاره‌ تڕه‌مپ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى ناتۆدا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسى په‌یوه‌ندیدار به‌توركیاوه‌ كۆببێته‌وه‌.