گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆشکى سپى داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق دەکات

2019.11.11 - 08:30
کۆشکى سپى داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لە عێراق دەکات
ناس کورد-   کۆشکى سپى داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و ڕاگرتنى توندوتیژییەکان دەکات دژى خۆیشاندەرانى عێراق. . کۆشکى سپى لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "عێراقییەکان دەستەوەستان ناوەستن بەرانبەر بە تاڵانبردنى داهاتەکانیان لەلایەن ڕژێمى ئێران و بەکارهێنانى گروپە چەکدارەکان بۆ ڕێگرى لە دەربڕینى بۆچوونەکانیان بەشێوەى ئاشتیانە". . جەختیشیکردووەتەوە، ئەمریکا هەست بە نیگەرانى قوڵ دەکات لەبارەى هێرشە بەردەوامەکان دژى خۆپیشاندەران و چالاکوانانى مەدەنى و ڕاگەیاندن لە عێراق، سەربارى کۆت و بەندە سەپێنراوەکانى سەر ئینتەرنێت لەو وڵاتە. . کۆشکى سپى ئەوەشى خستووەتەڕوو "سەرەڕاى بە ئامانجگرتنیان بەشێوەى توندوتیژى و بێبەشکردنیان لە گەیشتنیان بە هێڵەکانى ئینتەرنێت، گەلى عێراق دەنگى دەبیسترێت کە داواى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە و چاکسازیی هەڵبژاردن دەکات". . ئەمریکا پشتیوانى خۆى بۆ داواى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نیشانداوە کە داواى لە حکومەتى عێراق کردووە توندوتیژى بەرانبەر خۆپیشاندەران ڕابگرێت و پابەندبێت بە بەڵێنەکانی سەرۆک کۆمارەوە بۆ تێپەڕاندنى چاکسازییەکانى بوارى هەڵبژاردن و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە. . نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕۆژى یەکشەممە سێ قۆناغى پێشنیارکرد بۆ چارەسەرى قەیرانەکە لە عێراق، داواشى لە دەسەڵاتداران کرد خۆپیشاندەران ئازاد بکەن و لێپرسنەوە لەو  کەسانە بکەن کە بەرپرسن لە کوشتنى خۆپیشاندەران و پەلە بکەن لە دانانى چوارچێوەیەکى یاسایی بۆ هەڵبژاردنەکان و چەک تەنها لەدەستى دەوڵەتدا بێت.