کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌رپرسێكى پنتاگۆنى ئه‌مریكا ئاشكرایکرد، زانیارى زۆریان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌كه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌به‌رده‌ستدایه و چاوه‌ڕێى ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیكه‌نه ئامانج. , ژه‌نەڕاڵ مارك میلى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مریكا بە کەناڵێکى ڕوسى ڕاگەیاندووە: "زانیارییه‌كى زۆرمان له‌سه‌ر شوناسى ئه‌و كه‌سه لەبەردەستدایە کە وه‌ك جێگره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى دیاریكراوه، چه‌ند ڕۆژ یاخود چه‌ند هه‌فته و مانگ چاودێرى ده‌کەین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین چۆن كاروباره‌كانى به‌ڕێوه ده‌بات". , ئەو فەرماندە سەربازییەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکردووە، به چڕوپڕى چاودێرى ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ى هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌ستده‌كه‌ن به "ڕاوكردنى". , پاش ئەوەى لە مانگى ڕابردوودا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانى ئه‌مریكاوه بە هاوکارى هەسەدە له سوریا كوژرا، ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ئهبوهاشم قڕشى وه‌ك جێگره‌وه‌ى به‌غدادى دیاریكرد. , ,