گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە زانکۆی سلێمانی بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کرا

2019.11.10 - 20:08
لە زانکۆی سلێمانی بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم کرا
ناس کورد- لە زانکۆی سلێمانی و لە کۆلێجی بازرگانی بە دیاریکراوى، بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە خوێندکارە یەکەمەکان کرا و بۆ هەر خوێندکارێکی نوێی بەشەکە نەمامێک چێندرا. , شاجوان هیدایەت، خاوەنی بیرۆکەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئێمە کۆمەڵێک خوێندکارین لە زانکۆی سلێمانی کۆلێجی بازرگانی لە ژێر ناوی گروپی (ڕەهەندە جیاوازەکان) کار دەکەین، ساڵانی پێشو بە گوڵ و شیرینی پێشوازیمان لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکرد، بەڵام ئەمساڵ ویستمان جیاوازتر پێشوازیان لێ بکەین، ئەویش بە ناشتنی نەمام بۆ هەر خوێندکارێکی وەرگیراو". , وتیشی، سەرەتا لە بەشەکەی خۆیانەوە دەستیان پێکردووە و ئەمڕۆ 50 نەمامیان بۆ 50 خوێندکداری وەرگیراو لە بەشەکەیان چاندووە. , شاجوان هیدایەتی ئاماژەی بەوەشکرد، دارەکان لە جۆری سنەوبەرن و ئەمڕۆ بەبەشداری خوێندکارە وەرگیراوەکان و سەرۆک بەش و مامۆستایان لە باخچەی بەردەم سەرۆکایەتیی زانکۆ لە کەمپی نوێ چاندوویانە. , ئەم هەنگاوەى خوێندکارانى کۆلێجى بازرگانى لەکاتێکدایە، هەندێک دیاردەى پێشوازى لە خوێندکارانى تازە وەرگیراو لە زانکۆکان هەن کە بە دیاردەى "ناشرین و نا ڕۆشنبیرى"ى وەسف دەکرێن. , ,