گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەى یەکەى 70 بۆ ناس کورد: دوو ئەفسەرى پێشمەرگەمان لە شەڕێکى ناوخۆى لیواکەیان شەهیدبوون

2019.11.10 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەى یەکەى 70 بۆ ناس کورد: دوو ئەفسەرى پێشمەرگەمان لە شەڕێکى ناوخۆى لیواکەیان شەهیدبوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى یه‌كه‌ى 70ى سه‌ر به‌یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایگه‌یاند، هێشتا هۆكارى ڕوودانى شه‌ڕه‌كه‌ى ناو لیواى سه‌ر به‌هێزه‌كه‌یان نازانن و به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ى شه‌هیدبوون له‌و شه‌ڕه‌ى ناو خۆیاندا سه‌ر به‌یه‌كێتین. . سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌، 10ى تشرینى دووەمى 2019)، له‌ناو لیوایه‌كى پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به‌ هێزه‌كانى حه‌فتاى یه‌كێتى له‌قه‌زاى به‌رده‌ ڕه‌ش، شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌دا ڕویدا و به‌و هۆیه‌وه‌ كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌. . مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى یه‌كه‌ى 70ى سه‌ر به‌یه‌كێتى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند" دوو كه‌س شه‌هید بوون كه‌ پله‌كانیان ئه‌فسه‌رە و هه‌ردووكیشیان سه‌ر به‌یه‌كێتین ". . وتیشى، ورده‌كارى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ نازانن و له‌په‌یوه‌ندیدان تا زیاتر هۆكارى ڕوداوه‌كه‌یان بۆ ئاشكرا بێت. .