کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق ئامارى قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى عێراقى خستەڕو و ئاشکرایکردووە، ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى عێراق تا ئێستا گەیشتوەتە 319 کەس. , لە ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانیدا لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق دواین ئامارى قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى عێراقى ئاشکراکرد و ئاماژە بەوەکراوە: "لە 1ى تشرینى یەکەمەوە تا ئێستا، ژمارەى شەهیدانى خۆپیشاندانەکانى عێراق گەیشتوەتە 319 شەهید، لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان پێکدێن". , لەسەرتاى مانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵەوە خۆپیشاندان بەغداد و شارەکانى ترى عێراقی گرتەوە، پاش ئەوەى بەهۆى مەراسیمى چلەى ئیمام حسێنەوە خۆپیشاندانەکان ڕاگیران، جارێکى تر لە 25ى هەمان مانگ خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکى فراوانتر دەستیان پێکردەوە.