کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر ڕێگای کەلار - سلێمانی کەسێک گیانی لە دەستدا. . لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەر ڕێگای کەلار- سلیمانی نزیک گوندی (لەواوان) ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان تیدا و مارسیدسى بارهەڵگر ڕویدا". . ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان تیداکە کە کارمەندى ئاسایشە بە سەختی بریندار بووە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە. . ڕووداوەکانی هاتوچۆ یەکێکن لە سەرەکیتیرین هۆکارەکانی گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان و بەگوێرەی ئامارەکان، ڕۆژانە کەسێک بۆ دوو کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانلەدەستدەدەن.