کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
خۆپیشاندان لە پارێزگاکانى بەغدا و زیقار و بابل و دوانییە و موسەننا دەستیپێکردەوە و خۆپیشاندانەکان گوڕى ڕۆژانى ڕابردوویان بۆ گەڕاوەتەوە.
.
گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا دواى شەوێکى خوێناوى، ئەمڕۆ ئارامى بۆ گەڕایەوە، خۆپیشاندەران پەیتا پەیتا لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە.

پەیامنێرى ناس لەبەغدا ڕایگەیاند، هێزەکانى بەرەنگاربونەوەى خۆپیشاندەران، بەتەواوى کۆنترۆڵى گۆڕەپانى خلانى و پردى سنکیان لە ناوەڕاستى بەغدا کردووە و بەربەستى کۆنکرێتییان بەکارهێناوە بۆ ئەوەى خۆپیشاندەران تەنها لە گۆڕەپانى تەحریر بمێننەوە.
.
جگە لە بەغدا، چەند پارێزگایەکى دیکەى ناوەڕاست و باشورى عێراق، ئەمڕۆ خۆپیشاندانیان بەخۆوە بینى و ژمارەى بەشداربووان ڕوویان لەزیادبوون کرد.

پەیامنێرى ناس ڕایگەیاند، لە پارێزگاى زیقار هێزە ئەمنییەکان بۆمبى دوکەڵیان بەکارهێناوە لەدژى خۆپیشاندەران لە نزیک پەروەردەى پارێزگاکە بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران.
.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکى ڕاگەیاندن، 31 کەس بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە برینداربوون.
.
هاوکات لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانەدا، سەدان خوێندکارى زانکۆ چوونە ڕیزى خۆپیشاندەرانەوە و دروشمیان دژى حکومەت بەرزکردووەتەوە.

لە پارێزگاى بابل بەوتەى پەیامنێرى ناس، خۆپیشاندەران ڕێگریان کردووە فەرمانبەران بچنە ناو بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى پارێزگاکەوە و بەڕێوەبەرایەتییەکەیان داخستووە.
.
هەروەها لە پارێزگاى دیوانییە، خوێندکاران ڕژاونەتە سەر شەقام و پشتیوانیان لە مانگرتنى کراوە کردووە لەناوەڕاستى شارەکە.
.
لە موسەناش، خوێندکارانى زانکۆى موسەننا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.