کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ هێزی هاوبەش کە ژمارەیان 120کەس دەبێت، بۆ لابردنی پاڵاوگە نایاساییەکان پێکدەهێنێت، جەختیش دەکاتەوە ئەو پاڵاوگە نایاساییانە چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە بۆ لابردنیان، بەڵام پابەند نەبوون.
بەپێی نووسراوی 5436ی وەزارەتی ناوخۆی، بەمەبەستی لابردنی پاڵاوگە نایاساییەکان سێ هێزی هاوبەش لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک کە لە هێزە هاوبەشەکانی ئاسایش ، پۆلیسی ناوخۆ ، پۆلیسی فریاکەوتن، پۆلیسی نەوت و گاز و زێرەڤانی پێکدێن.
بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیارەکە پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز دەرکراوە و هەرسێ پارێزگاری هەولێر، سلێمانی و دهۆک هاوکاری ئەو هێزانە دەبن بۆ لابردنی پاڵاوگەکان بە دابینکردنی ئامێر و ئۆتۆمبێل و کرێن و پێداویستییەکانی دیکە.