کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 11 بۆ 29 پلەدا دەبێت، نزمترین پلەى گەرماش لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . کەشناسی هەروەها پلەکانى گەرماى ناوچە جیاجیاکانى بڵاوکردووەتەوە و پێنجوێن ساردترین ناوچەیە کە نزمترین پلەى گەرما کە دوو پلەیە تێیدا تۆمارکراوە، گەرمترینیش کەرکوک و ناوچەی مەیدانە لە کەلار کە 29 پلەیە. . بۆ سبەی چوارشەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوەوە نابینن و بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ دەبن.