کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان، پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بۆ کۆکردنەوەی خاشاکی ماڵان و پێدانی پێنج هەزار پێیان دەربڕی و ڕایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ سەرخستنی دەدات. . عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوە کرد "ئەو پڕۆژەیەی کاک شاسوار گرنگه و به‌دواداچونم کرد بۆ جێیهجێکردنی، به‌ڵام هیچ داواکاریه‌ک پێشکه‌ش به‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان نه‌کراوه لەو بارەیەوە، بۆیە هیوادارم له زووترین کاتدا کاک شاسوار داواکاری تایبه‌ت به‌م پڕۆژه پێشکه‌ش بکات". . عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە :"له ئه‌گه‌ری پێشکه‌شکردنی داواکاری و ئاماده‌یی بۆ جێیهجێکردنی مه‌رجه‌کان، من خۆم به دواداچون بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌که ده‌که‌م". . سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان جەختیکردەوە، قسەی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار کردووه بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه، له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ریش پێویسته ئامێر و ئامرازی پێویست بۆ کۆکردنه‌وه و ڕیسایکیلین دابین بکات و له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌کردنی سزای یاسایی ده‌که‌وێته سه‌ر. . هاوکات عەلی حەمەساڵح پێشنیازیکردووە، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێک کە مۆڵه‌تی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی پێدەدرێت، پێویسته پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌کانیدا بکرێته‌وه، بۆ ئەوەی ئه‌گه‌ر کاری نایاسایی کردبوو، پێویسته چاکی بکاته‌وه. . لە هەفتەی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بڕیاردا، وەرگرتنی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەگوێرەی بڕیارەکەی شارەوانیش، هەر ماڵێک مانگانە بڕی پێنج هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، ئەوەش ناڕەزایی زۆری لەنێو هاوڵاتیاندا لێکەوتەوە. . لەبەرامبەردا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، ئەگەر ڕێگەیان بدەن کۆمپانیایەک دەهێننە هەرێم و خاشاکی هه‌موو ماڵه‌کانی کوردستان کۆده‌که‌نه‌وه‌و هه‌ر ماڵێکیش مانگانە پێنج هەزار دیناری پێدەدەن و دواتر ڕیساکلینی ده‌کەن. .