گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرێکانى؛ بەتەقەى میلیشیاکانى تورکیا چەند خۆپیشاندەرێک شەهید و برینداربوون

2019.11.09 - 17:58
سەرێکانى؛ بەتەقەى میلیشیاکانى تورکیا چەند خۆپیشاندەرێک شەهید و برینداربوون
ناس کورد- بەشێک لە هاووڵاتیانى سەرێکانێ دژ بە لەشکرکێشى سوپاى تورکیا و داگیرکردنى خاکى رۆژئاواى کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و چەکدارانى میلیشیاکانى تورکیا رووبەڕوویان بوونەوە و بەتەقەى ئەو میلیشیایانە چەند خۆپیشاندەرێک شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. . ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە) لە چەند گوندێکی نزیک سەرێکانی، هاووڵاتیانی مەدەنی دژی سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد سوپای تورکیا لە ناوچەکە بچنە دەرەوە، لە بەرامبەردا چەکدارانی سوپای تورکیا تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەند کەسێکیان شەهید کرد و ژمارەیەکیش برینداربوون". .   هاوکات ئاژانسەکە بڵاوى کردەوە "ئەمڕۆ (شەممە، 9ی تشرینی دووەمی 2019)، سوپای تورکیا و چەکدارەکانی لە گوندی گۆڕحسۆ و حسێ و ناوچەی تەلتەمەری سەر بە شاری گرێ سپی و گوندی زێدیە، بەچەکی قورس هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای حکومەتی سوریا و بەفڕۆکەش بۆردومانى پێگەکانیان کرا". . ئاژانسەکە ئاماژەى بەوە کرد:"سوپای تورکیا و چەکدارەکانی دوو خاڵی سەربازیی هێزەکانی ڕژێمی سوریایان لە تەلتەمەر کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژراوون و چواری دیکەش برینداربوون". . بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنییان لە گوندی زێدیەی سەربە ناوچەی زڕگان کردووەتە ئامانج و ماڵ و موڵکی خەڵکیان وێران کردووە. . ئاژانسەکە ئەوەشى روونکردۆتەوە "لە هێرشێکی دیکەشدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری شارەدێی حسێیان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی گرێ سپی بۆردوومان کردووە کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا و هێزەکانی ڕوسیا لەوێ بوون، هاوکات فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە سوڕاونەتەوە و بەهۆی بۆردومانەکەشەوە سەربازێک کوژراوە. . هەروەها سوپای تورکیا و چەکدارەکانی گوندی ئوم کەهف لە باکوری ڕۆژئاوای تەلتەمەر کە خەڵکی مەدەنیی  و سەربازانی سوپای سوریای تێدابووە بۆردومان کردوە و دوو سەربازی سوپای تورکیا برینداربوون و هەروەها لە بۆردمانێکی دیکەشدا لە گوندی دڵدارە شەش سەرباز بریندار بوون". .