ناس کورد-
ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێس لەسەر زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاوى کردەوە "هێزە سیاسیەکانى عێراق کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودس کردووە و تیایدا رێککەوتوون لەسەر مانەوەى دەسەڵاتى ئێستاى عێراق".
.
بەگوێرەى چەند زانیارییەک کە فرانس پرێس بڵاوى کردۆتەوە "ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە رێککەوتوون لەسەر مانەوەى دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق و تەنانەت ئەگەر دەسەڵاتداران ناچاربن بۆ کۆتایهێنان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان هێز بەکاربهێنن".
.
هەواڵەکەى فرانس پرێس لە کاتێکدایە کە رۆژى 31ى تشرینى یەکەمى 2019، ئاژانسى هەواڵى ئەسۆشیتد پرێس بڵاوى کردەوە "قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودس لەبرى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەیەکى ئەمنى لە عێراق بەڕێوەبردووە و ئەوەش بۆتە جێى سەرسوڕمانى ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە".
.
بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکە قاسم سولەیمانى بەڵێنى دامرکاندنەوەى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکانى داوە.
.