کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدى کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد، لەوانە هەوڵەکانى چاکسازیی و پاراستنى ئاسایشى وڵات. . نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران پێشوازى لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار کردووە و دوایین پێشهاتەکانیان تاوتوێکردووە". . ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا پرسەکانى پەیوەست بە هاریکارى نێوان پەرلەمان و حکومەت و دەسەڵاتى دادوەری و پشتیوانى هەوڵەکانى حکومەت و ڕێوشوێنەکانى چاکسازى وەک وەڵامدانەوەى داواکارى خۆپیشاندەران تاوتوێکراوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا پرسی پاراستنى ئاسایش و سەقامگیریی لەسەرتاسەرى عێراق تاوتوێکراوە. . کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنەوەى پردهكانى سهنك و شههیدان و ئهحرار كه دهچنهوه سهر ڕووبارى دیجله لەشارى بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کە خۆپیشاندەران تێیدا گرد دەبوونەوە.