ناس کورد-
میدیاکانى فەڕەنسا رایانگەیاند "هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق توانیوویانه پردهكانى سهنك و شه‌هیدان و ئه‌حرار كه ده‌چنه‌وه سه‌ر ڕووبارى دیجله و خۆپیشانده‌ران تیایدا گرد ده‌بنه‌وه هه‌روه‌ها ڕووى ڕۆژئاواى ڕووباره‌كه كه به‌غداى پایته‌خت ده‌كاته دوو كه‌رته‌وه و زۆربه‌ى دامه‌زراوه حكومییه‌كانى تێدایه، كۆنترۆڵ بكه‌نەوە".
.
به‌گوێره‌ى میدیاکانى ئەو وڵاتە "گه‌رچى هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه به‌ڵام له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر هێزه ئه‌مینیه‌كان و خۆپیشانده‌ران پێكیانداداوه، له‌شارى به‌سڕه‌ش به‌هۆى پێكدادانه‌وه كوژراو له‌ڕیزى خۆپیشانده‌ران ڕویداوه".
.
میدیاکانى فەڕەنسا له‌سه‌ر زارى شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه زانیارییه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه، ئاماژەیان بەوە کردووە "هێزێكى زۆرى ئه‌منى به‌ناو گۆڕه‌پانى به‌رامبه‌ر بیناى پارێزگاى به‌سڕه‌دا بڵاوه پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن جموجۆڵى خۆپیشانده‌ران كۆتایى پێبهێنن".
.
به‌گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ش كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوکراونەتەوە، بارودۆخ له‌سه‌ر پردى سهنك جێگیرتره و هێزێكى ئه‌منى زۆریش له‌و ناوچه‌یه ده‌بینرێت.
.