کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەیمانگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان له‌نوێترین توێژینه‌وه‌یدا ئاشكرایكردووه، ئێران زیاتر له‌گرنگیدان بهموشهكى بالیستى و چه‌كى ئه‌تۆمى بایه‌خ به میلیشیا چه‌كداره‌كانى له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌دات و پارەیەکى زۆریان بۆ خەرجدەکات. . توێژینه‌وه‌كه كه به‌ناونیشانى (ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئێران له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست) ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه، خه‌رجیه‌كانى ئێران بۆ میلیشیا چه‌كداره‌كانى له سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن ده‌گاته نزیكه‌ى 16 ملیار دۆلار و ساڵانه‌ش نزیكه‌ى 700 ملیۆن دۆلار بۆ حزبوڵاى لوبنان خه‌رجده‌كات. . بەپێی توێژینه‌وه‌كه كه 18 مانگى پێچووه به‌پشتبه‌ستن به‌چه‌ند میتۆدێكى زانستى له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه، فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به‌سوپاى پاسداران شه‌ڕى به‌وه‌كاله‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كات و خاوه‌ن هەژمونێکى زۆریشه. . هۆشدارى ئه‌وه‌شده‌دات کە فه‌رامۆشكردنى ئه‌و دۆخه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه مه‌ترسییه‌كانى فراوانبوونى هەژمونى میلیشیا چه‌كداره‌كانى ئێران له‌ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات، هه‌ربۆیه ئه‌مریكا سزاى ئابورى به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه. . ئەو هۆشدارییانە یەکدەگرنەوە لەگەڵ جەختکردنەوەکانى ئیدارەى ئەمریکا لەبارەى ئەوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى تەنها بەس نییە بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامەى ئەتۆمى ئەو وڵاتە، هەر رێککەوتنێکى تر لەگەڵ تاران پێویستە کۆتایی هێنان بە پڕۆگرامى موشەکى و هەژمونى هەرێمایەتى ئەو وڵاتە بگرێتەوە. . په‌یمانگاكه باسى له‌وه‌شكردووه، به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كان له‌دژى ده‌ستوه‌ردانه‌كانى میلیشیا چه‌كداره‌كانى ئێران له‌عێراق و لوبنان ڕووبه‌ڕووى کێشەى گه‌وره بووه‌ته‌وه. . لە خۆپیشاندانەکانى عێراقدا کە لەمانگى ڕابردووەوە بەردەوامن، دروشم دژى هەژمونى ئێران لە عێراق بەرزکراوەتەوە و وێنەى بەشێک لەرەمز و سەرکردەکانى ئەو وڵاتە دڕێنراوە. . ڕۆژى چوارى تشرینى دووەمى ئەمساڵ، خۆپیشاندەرانى کەربەلا لەبەردەم کونسوڵگەرى ئێران لە کەربەلا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئاڵاى عێراقیان لەسەر دیوارى دەرەوەى کونسوڵخانەکە هەڵکرد.