گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەئێستاوە دەتوانن ناوى خۆتان تۆمار بکەن و بەدواى کاردا بگەڕێن

حکومەتى هەرێم لەرێگەى ماڵپەرێکەوە دەرفەتى کار دەڕەخسێنێت

2019.11.08 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم لەرێگەى ماڵپەرێکەوە دەرفەتى کار دەڕەخسێنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕێکی تایبەت بە دۆزینەوەی هەلی کاری کردەوە و تیایدا هاووڵاتیانی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن لەو ڕێگەیەوە بەدوای کاردا بگەڕێن. . بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان و دۆزینەوەی هەلی کار، حکومەتی هەرێم ماڵپەڕێکی  بەناوی "پۆرتاڵی کار" کردەوە و لەو ڕێگەیەوە هاووڵاتیان دەتوانن بەدوای هەلی کاردا بگەڕێن. . لە ماڵپەڕەکەدا ئەو کارانەی کە لە پارێزگاکاندا بەردەستن و ئەو شوێنە جیاوازانەى پێویستیان بە دەستی کارە، بەشێوەی خشتە نووسراوە و ناوی پارێزگاکەش بەرامبەر ئەو هەلی کارە نووسراوە. . بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارێک، هەندێک ڕێکاری پێویستە کە لە ماڵپەڕەکەدا ڕێنوێنی و ئاسانکاری کراوە بۆ چۆنێتی داوا پێشکەشکردن. . بۆ سەردانیکردنى ماڵپەرەکە، کرتە لەم بەستەرەى خوارەوە بکە: . پۆرتاڵی کار