کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و هەوڵى هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆتایی هێنان بەناڕەزاییەکانى شەقام، داهاتووى پڕۆسەى سیاسی عێراقى بە ئاڵۆزى هێشتووەتەوە و باس لەڕوودانى چەند ئەگەرێک دەکرێت، کە دیارترینیان "کودەتا یان چاکسازى یان شەڕى ناوخۆیە".
.
تادێت هه‌وڵه‌كانى چه‌ند لایه‌نێكى شیعى له‌په‌ناى حكومه‌ته‌وه بۆ كۆتایهاتنى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق چڕتر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 8ى تشرینى دووەمى 2019 جارێكى تر سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌شارى به‌غدا چوونه گۆڕەپانى ته‌حریر و ده‌نگۆى جموجوڵ له‌چه‌ند شارێكى تریش هه‌یه.
.
دواى پلانى سه‌رنه‌گرتنى سه‌ركوتكردن و كۆتایهێنانى یه‌كجاره‌كى بهخۆپیشاندانهكانى عێراق چه‌ند سیناریۆیه‌كى تر باس ده‌كرێت، كه رەنگە په‌ناى بۆ ببرێت بۆ تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه، له‌وانه‌ش كوده‌تا و شه‌ڕى ناوخۆیى و چاکسازى.
.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كورد به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "ئومێده‌وارین سیناریۆى ڕێكکه‌وتنى لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانى عێراق به‌دیبێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئەنجامدانى چاکسازی، به‌شێوه‌یه‌ك واقیعى وڵات بگۆڕن و ده‌ستوریش ههمواربكهن، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و خاڵانه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌كورده‌وه هه‌یه".
.
وتیشى "ئه‌گه‌ر كوده‌تا وه‌كو سیناریۆیەك دواى نه‌مانى بهدیلهكانى تر ڕووبدات ئه‌وا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێت، ئێران و میلیشیا چه‌كداره‌كانى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستایان پێ قبوڵ نییه، چونكه به‌دژى خۆیانى ده‌زانن، بهلێدوانهكانیاندا دیاره دۆخه‌كه ده‌خه‌نه پاڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا، هه‌وڵێكى جدیش بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌هێز و چه‌ك دۆخه‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه، ئومێده‌واریشین نه‌گاته ئه‌وه چونكه خوێنێكى زۆر ده‌ڕژێت".

بەوتەى مه‌حمود عوسمان کە دوو خول ئەندامى پەرلەمانى عێراق بووە، ئێران له‌سه‌ر كاره‌كه جدییه هه‌ستده‌كات ئه‌وه‌ى له لوبنان و عێراق ڕوده‌دات دژى خۆیه‌تى، به‌ڵام پێناچێت بتوانێت ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت ئه‌نجامى بدات ئه‌وه‌ش به‌هۆى كۆمه‌ڵێك فاكته‌رى ده‌ره‌كى و ناوخۆییه‌وه.
.
باسکردنى ئەگەرى کودەتا لە عێراق، دواى سەرنەگرتنى هەوڵەکان دێت بۆ هەڵوەشاندنەوەى حکومەت، کە یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانى خۆپیشاندەران، حکومەتیش هەوڵدەدات خۆپیشاندەران رازى بکات بە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارانەى لەبارەى چاکسازییەوە داویەتى
.
ئەمڕۆش عەلى سیستانى مەرجەعى گەورەى شیعەکان لە عێراق هۆشداریدا لەوەى هەندێ لایەنى دەرەکى و ناوخۆیی خۆپیشاندانەکان بقۆزنەوە بۆ بەدیهێنانى مەرامى سیاسی و ئاڵۆزکردنى بارودۆخەکە.
.
مەحمود عوسمان دەڵێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه ده‌بێت ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانى عێراقى كه شكستیانهێناوه ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه نه‌ك وه‌كو هادى عامرى بڵێن سیستمى په‌ڕله‌مانى هه‌ڵه‌یه، له‌كاتێكدا سیستمى په‌ڕله‌مانى باشترینه.
.
پێشیوایە، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى عێراق سه‌رناگرێت چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه عێراق به‌و شێوه‌یه بمێنیته‌وه".

لەپاڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکاندا، لایەنە عێراقییەکان سەرقاڵى هەموارکردنى دەستورن، کە بەشێکیان بە داواى خۆپیشاندەرانى دەزانن و دەڵێن لەو رێگەیەوە دەیانەوێت گۆڕانکاریی گەورە بکەن کە عێراق لەم دۆخەى ئێستا ڕزگاربکات.
.
مەحمود عوسمان پێشنیارێكى خسته به‌رده‌م سیاسییه‌كانى كورد له‌ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى سیناریۆى ڕێكکه‌وتن و ده‌ستپێكردن به‌هه‌موارى ده‌ستورى، له‌و باره‌یه‌وه وتى "كورد پێویستى بهههوڵێكى جدى هه‌یه، ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ و سیستمى سیاسی نه‌گۆڕدرێت، ڕێگه‌ش له‌هه‌وڵى چه‌ند لایه‌نێكى تر بگرێت كه‌بیه‌وێت له‌زیانى كورد هه‌مواره‌كه بكات".
.
لەدواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى سەدام حوسەین لەئازارى 2003، خۆپیشاندانەکانى ئەمجارە بە گەورەترین بومەلەرزە دادەنرێت کە گۆڕەپانى سیاسی عێراق بشڵەقێنێت، بەتایبەت کە شەقامى شیعى داواى ڕۆیشتنى بەشى زۆرى ئەو سیاسەتمەدارانە دەکەن کە بەدرێژایی ساڵانى دواى ڕوخانى ڕژێم حوکمى ئەو وڵاتەیان کردووە.
.
بەڵام تا ئێستا دیار نییە داهاتووى خۆپیشاندانەکان دەگات بەکوێ و چ کاریگەرییەک دروستدەکات، بەتایبەتى کە هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووەتەوە بە بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران بە زەبرى هێز.
.
شیروان میرزا په‌ڕله‌مانتارى كورد له به‌غدا به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "هه‌موو سیناریۆكان كراوه‌ن، به‌ڵام به‌هێزترینیان ئەوەیە لایه‌نه شیعه‌كان هه‌وڵى ڕێكخستنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه بدەن ."
.
وتیشى "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره لایه‌نه شیعه‌كان هه‌وڵى ڕێكکهوتنێكى تر له‌گه‌ڵ سوننه و كورددا بده‌ن ده‌بێت كورد به‌مه‌رج ڕازبێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێم له‌هه‌موارى ده‌ستورى و چاكسازییه‌كاندا زیانى بەرنەکەوێت".

له‌باره‌ى ئاسته‌نگى به‌رده‌م شیعه بۆ ڕازیكردنى خۆپیشانده‌ران كه پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كین له‌شیعه، شیروان میرزا وتى "گرفتى گه‌وره ئه‌وه‌یه چۆن شه‌قام كۆنترۆڵ ده‌كرێت، هه‌مویان كۆكن ئه‌م حكومه‌ته تاماوه‌یه‌ك بمێنیته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه پێشتر داوایان ده‌كرد، به‌مه‌رجێك هه‌ندێك چاكسازى بكات و یاساى هه‌ڵبژاردن بگۆڕن و هه‌موارى ده‌ستورى بكه‌ن".
.
پێشیوایە، ئه‌گه‌ر بێت و بارودۆخه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرا و خۆپیشاندانه‌كانیش هه‌ر درێژه‌یان كێشا ئه‌وا لایه‌نه‌كان ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌گرنه به‌ر و ئێرانیش هه‌وڵده‌دات بارودۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت.
.
له‌باره‌ى سیناریۆى ئه‌گه‌رى ڕودانى كوده‌تاى سه‌ربازییه‌وه، ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره پێیوایه ئه‌گه‌رێكى لاوازه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌عێراقدا هێزى جیاجیا هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر بهلایهنێكه.
.
له‌ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى سیناریۆ بههێزهكهدا كه ڕێكهوتنى هه‌ر سێ لایه‌نى سه‌ره‌كى عێراقه كه شیعه و سوننه و كوردن، شیروان میرزا به‌پێویستى ده‌زانێت له‌قۆناغى هه‌موارى ده‌ستوریدا ئه‌و مادانه دهستكارینهكرێن كه هه‌رێم ده‌پارێزن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش جێگیربكه‌ن کە دامه‌زراندنى هه‌رێمى تر له‌عێراقدا ئاسان بێت و مه‌ركه‌زیه‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو له فیدراڵییه‌وه هه‌نگاونان به‌ره‌و كۆنفیدراڵیش ئاسان بێت.