گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: سەربازەکانمان بۆ پشتیوانیکردن لە کورد لە سوریان  

2019.11.08 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: سەربازەکانمان بۆ پشتیوانیکردن لە کورد لە سوریان  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، رایگەیاند "هێشتا سەربازەکانى ئەمریکا لەوڵاتى سوریان بۆ پشتیوانیکردن لە کورد"، داواشى لە ئەوروپا کرد هاوشانى ئەمریکا پارێزگارى لە کورد لە سوریا بکەن. . مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، لەمیانەى پیشکەشکردنى وتارێکدا لەیادى 30 ساڵەى روخانى دیوارى بەرلین باسى لە رەوشى هەنووکەیى سوریا و لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان کرد. . لەبەشێکى وتارەکەیدا، پۆمپیۆ پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دووپاتکردەوە و رایگەیاند "لەهاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوام دەبین". . پۆمپیۆ جەختى لەسەر چارەسەرکردنى دۆخى سوریا بەشێوەیەکى سیاسیانە کردەوە و داواشى لە وڵاتانى ئەوروپا کرد هاوشانى ئەمریکا لە سوریا هاوکارى کوردەکان بکەن. . لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا و سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى عێراق و لوبنان، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا وتى "پێویستە لەسەرمان هاوکانى گەلانى عێراق و لوبنان بکەین بۆ دەربازبوونیان لە هەژموونى ئێران لەسەریان و بەدیهێنانى ئاواتەکانیان. .