کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دادگاى نیویۆرك بریارى سزادانى دوو ملیۆن دۆلارى به‌سه‌ر تره‌مپدا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌كارهێنانى دامەزراوەیەکى خێرخوازى بۆ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كانى، تره‌مپیش ئه‌و كاره به‌سزاى سیاسى ده‌زانێت. . ده‌زگاکە كه به‌ناوى تره‌مپه‌وه‌یه تۆمه‌تباره به‌به‌شداریكردن لهههڵمهتهكانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌ساڵى 2016، دواى ئه‌وه‌ى دادوه‌رى گشتى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركرد، دادگا بڕیارى داخستنى ده‌زگاكه‌ى ده‌كرد. . سالیان سكارپۆلا دادوهرهكهى نیویۆرك كه فهرمانهكهى ده‌ركردووه، ڕایگه‌یاندووه، ده‌زگاكه له‌لایه‌ن تره‌مپ و سێ لهمنداڵهكانییهوه به‌ڕێوه ده‌برێن و بۆى نییه ده‌ستوه‌ردان له‌كاروبارى سیاسی‌دا بكات. . ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، ده‌بێت تره‌مپ له‌پاره‌ى خۆى ئه‌و غه‌رامه‌یه بدات كه دوو ملیۆن دۆلاره، بڕیاریشداوه ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له‌تره‌مپ وه‌رده‌گیرێت وه‌كو سزا بدرێته هه‌شت ده‌زگاى خێرخوازى تر كه په‌یوه‌ندییان بهترهمپهوه نه‌بێت. . دادوهرهكهى نیویۆرك باسى له‌وه‌شكردووه، تره‌مپ "خیانه‌تى له موڵكى گشتى كردووه" كاتێك ڕێگه‌یداوه ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌زگاكه بۆ هاریكارى لایه‌نگرانى خۆى له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى 2016 دا به‌كاربهێنرێت. . له‌به‌رامبه‌ریشدا تره‌مپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند "ئەوەى داواکارى گشتى نیویۆرک کردویەتى بۆ مەبەستى سیاسییە، ئەو پارەیەى دامەزراوەکە کۆیکردووەتەوە هەمووى چووە بۆ کارە خێرخوازییەکان".