کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى "ئه‌منستى ئه‌نته‌رناشیوناڵ"، زانیارى نوێ له‌سه‌ر ئه‌و بۆمبه‌ى بۆ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى عێراق به‌كارهێنرا ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت ته‌نها چه‌ك و بۆمبى بولگارى به‌كارنه‌هاتووه به‌ڵكو بۆمبێكى ترسناكى ئێرانیش بۆ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا به‌كارهاتووه. . له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕێكخراوى ئه‌منستى ئه‌نته‌رناشیوناڵ كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، چه‌ندین به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بۆمبه كراوه كه قه‌باره‌كه‌ى ده‌گاته 40 ملم و خۆپیشانده‌رانى شاره‌كانى عێراقى پێ كوژراوه، ده‌ركه‌وتووه بۆمبى فرمێسك ڕێژى جۆره‌كانى M651 و بۆمبى دوكه‌ڵى M713 له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگری ئێرانییه‌وه دروستكراون. . ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاى ئه‌رسناڵى بولگارى چه‌ك و بۆمبى به‌عێراق فرۆشتووه به‌و بۆمبه دوكهڵیانهى كه به‌ده‌ست فڕێده‌درێن و له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئهمدوایهى عێراقییشدا به‌كارهاتووه، به‌ڵام لهبهیاننامهكهى پێشوویدا له‌باره‌ى بۆمبى ده‌ستى قه‌باره 40 ملم پێشتر هه‌ڵه‌ى كردووه سه‌رچاوه‌كه‌ى ته‌نها بولگارى نییه به‌ڵكو ئێرانیشه. . ڕێكخراوه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، به‌پێى به‌دواداچوونى بۆ چوار به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆى كه له 31 تشرینى یه‌كه‌مدا ڕویانداوه، بۆى ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه به‌بۆمبى بولگارى و ئێرانى كوژراون. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، گرتنى چه‌ند وێنه‌یه‌ك لهچهكهكان له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه ئه‌وه‌ش دڵنیایى له‌كۆمه‌ڵێك زانیارى نوێتر پێداون. . ئه‌منستى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هیچ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و هێزه ئه‌منیانه نییه كه بۆمبه ئێرانیهكانى جۆرى M651 و M713 له‌به‌غدا به‌كارهێناوه، داواش له‌حكومه‌تى عێراق ده‌كات ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى شه‌فافانه له‌سه‌ر ئه‌و كاره بكات كه كوشتنى سه‌دان كه‌س و برینداركردنی هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌رى زیاتر لێكهوتهوه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى له‌خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له‌و هێزه ئه‌منیانه‌ش بكات كهزیادهڕهویان له‌به‌كارهێنانیدا كردووه. . ڕێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، چه‌ندین چاوپێكه‌وتنى به‌شێوه‌ى جیاجیا ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵه‌كان و چه‌ندین دۆسییه‌ى پزیشكى و كۆدى كۆمپانیا پشكنیووه و له‌ڕێگه‌ى شاره‌زاى سه‌ربازییه‌وه بهوداداچونى بۆ جۆرى چه‌كه‌كانى گازى فرمێسشك ڕێژیشكردووه، ده‌ركه‌وتووه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و چه‌ك و بۆمبانه‌ى كه له‌خۆپیشاندانه‌كاندا به‌كارهاتوون ئێرانى و سڕبین. . له‌كۆتایى ڕاپۆرتهكهشیدا ئه‌منستى باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و بۆمبانه له‌شێوه‌ى بۆمبى سه‌ربازى دروستكراون و كێشه‌كه‌شى ده به‌رامبه‌ر بۆمبى فرمێسك ڕێژى ئاساییه كه ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى مه‌ترسى و مردنى ڕاسته‌وخۆى خۆپیشانده‌ران.