کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئەمریکا نەوتى سوریا نادزێت و داهاتى ئەو نەوتەى لەکێڵگەکانى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا دەردەهێنرێت بۆ هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دەبێت. . جوناتن هوفمان وتەبێژى پنتاگۆن بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند "هیچ سودێکى ئەو کارە بۆ ئەمریکا نابێت، بەڵکو داهات و سودى دەرهێنانى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هەسەدە، کە لەگەڵ وڵاتانى ڕۆژئاوا دژى داعش جەنگاون". . وتیشى "ئامانج لەو کارە ئەوەیە هەسەدە سەرچاوەى دارایی هەبێت و بتوانێت هەڵمەتەکەى دژى داعش باشتربکات". . وتەبێژى پنتاگۆن جەختیکردەوە، ئەوان هەوڵدەدەن ڕێگرى بکەن لەوەى داعش دەستى بگات بە بیرە نەوتەکان. . دواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕۆژئاواى کوردستان بەبڕیارى دۆناڵد ترەمپ لە شەشى تشرینى یەکەمدا، بەشێک لەو هێزانە گەڕانەوە و لە نزیک بیرە نەوتییەکانى ناوچەکە جێگیربوون.