کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ده‌زگاى ئه‌نته‌ر ناشۆنزى نێوده‌وڵه‌تى له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ى مه‌ترسیترین ناوچه‌كانى جیهان ئاشكراى كردووه "توركیا له نۆیه‌مین ئه‌و وڵاتانه‌یه كه مه‌ترسیان له‌سه‌ره بۆ ژیانى هاووڵاتیان و گه‌شتیارانى". . توێژینه‌وه‌كه پشتى به‌ستووه به‌ئه‌نجامدانى ڕاپرسیه‌ك كه له‌نێو زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س و 189 ڕه‌گه‌زى جیاوازى دانیشتووى نزیكه‌ى 200 وڵات ئه‌نجامدراوه و له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئاسوده‌یى كه‌سه‌كان و ژینگه‌ى ئاشتیه‌وه پرسیار ئاڕاسته‌ى نموونه‌كانى توێژینه‌كه كراوه. . بەگوێرەى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه دواى به‌تاڵكردنه‌وه‌ى وه‌ڵامى نموونه‌ى توێژینه‌وه‌كه ڕێكخراوه، 209 وڵات وه‌كو مه‌ترسیترین ناوچه‌ى جیهان له‌ڕووى كه‌شوهه‌واى سیاسى و ئاسایشه‌وه دیاریكراوه و وڵاتى توركیا بە پله‌ى نۆیه‌م هاتووە له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌مه‌ترسیترین ناوچه‌ى جیهان ناوبراوه له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه. .