گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەنتاگۆن: هەسەدە هاوبەشی ئێمەیە

2019.11.07 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
پەنتاگۆن: هەسەدە هاوبەشی ئێمەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن) ڕایگەیاند، هەسەدە هاوبەشی ئەوانە و ئامانجی سەرەکیشیان ڕێگرییە لە سەرهەڵدانەوەی داعش، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد "دەست لە کاروباری عێراق وەرنادەن". . لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پەنتاگۆن) ئاماژەى بەوە کرد "داعش تائێستا بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە و ئامانجی سەرەکیمان لە سوریا کۆتایی هێنانە بەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە و ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەیان". . پەنتاگۆن، روونیکردەوە "هەسەدە هاوبەشی ئێمەیە و هاوکاریان دەبین لە شەڕى دژی داعش". . هاوکات لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە پەنتاگۆن جەختى کردوەتەوە، ئەوان دەست لە کاروباری عێراق وەرنادەن. .