گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە لەبارەی چارەنوسی ڤاڵڤێردییەوە بڕیاریدا

2019.11.07 - 17:19
بەرشەلۆنە لەبارەی چارەنوسی ڤاڵڤێردییەوە بڕیاریدا
ناس کورد-   لەپاش ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی بەرشەلۆنە، ڕۆژنامەکانی نزیک لەو یانەیە بڵاویانکردەوە، ئیدارەى بەرشەلۆنە تا ئێستا پشتگیری لە ڤالڤێردی ڕاهێنەر دەکەن و نایانەوێت لە ئەرکەکەی دوری بخەنەوە. . ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک پلانی گۆڕینی ڕاهێنەری یانەکەیان نییە و تەنانەت یاریزانەکانیش پشتگیری لە مانەوەی ڤاڵڤێردی دەکەن. . ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی بەرشەلۆنە لەو بڕوایەدایە، کێشەی یانەکەیان ڤاڵڤێردیی ڕاهێنەر نییە، بەڵکو ئاستی یاریزانەکانیش وەک پێویست نییە و پێکانەکانیشیان بە هۆکارێکی دیکە داناوە. . پشتگیریکردن لە مانەوەی ڤاڵڤێردی لە کاتێکدایە، یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بە ئاستێکی ناجێگیردا تێپەڕدەبێت و میدیاکان و هاندەرانی یانەکەش ڤاڵڤێردی بە هۆکاری ئەو ئاستە خراپەی بەرشەلۆنە دادەنێن و زۆرێک لە هاندەران داوای دوورخستنەوەی ئەو ڕاهێنەرە دەکەن. .