گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە

خۆپیشاندان لە شارى بەغدا دەستى پێکردەوە

2019.11.07 - 16:58
خۆپیشاندان لە شارى بەغدا دەستى پێکردەوە
ناس کورد – ئاژانسێکى هەواڵى جیهانى لەسەر زارى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیس و تەندروستى شارى بەغدا دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانى لەشارى بەغدا و کوژران و برینداربوونى ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرى بڵاوکردەوە. . ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، لەسەر زارى بەڕێوبەرایەتی پۆلیس و تەندروستی بەغدا بڵاوى کردەوە "ئەمڕۆ (پێنجشەممە،7ی تشرینی دووەمی 2019)، بەهۆی ده‌ستڕێژی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق، چوار خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا کوژران و 35 خۆپیشاندەر بریندار بوون". . پێشتر میدیا عێراقییەکان هەواڵى پێکداهەڵپژانى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانى لە شەقامى رەشید لەشارى بەغدا و ناوچەى سەوز، بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى میدیاکانى عێراق، خۆپیشاندەران ویستوویانه‌ به‌ربه‌سته‌ کۆنکرێتییه‌کانی شه‌قامی ره‌شید ببه‌زێنن و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانیش به‌ فیشه‌ک و ته‌قه‌کردن رێگریان لێکردوون. . لەسه‌ره‌تای مانگی تشرینی یەکەمەوە، شه‌پۆلێکی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌ عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و هاووڵاتیان داوای چاکسازی و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌که‌ن و بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانەوە زیاتر له‌280 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر لە 11 هەزار کەسیش برینداربوون. .