گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى پەرلەمان باس لە ڕووداوی ڕێگریگرتنەکەى دەکات.. هۆکارەکەی کارمەندانی سیکیوریتی بووە

2019.11.07 - 16:30
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى پەرلەمان باس لە ڕووداوی ڕێگریگرتنەکەى دەکات..  هۆکارەکەی کارمەندانی سیکیوریتی بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سکرتێرى رۆژنامەوانى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان روونکردنەوەیەکى لەبارەى رێگریکردن لە بەشداریکردنى د.رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانى دیدارى مێرى، بڵاوکردەوە. . لەروونکردنەوەکەى سکرتێرى رۆژنامەوانى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستاندا هەواڵى رێگریکردن لە سەرۆکى پەرلەمان لە بەشداریکردن لە دیدارى مێرى پشتڕاستکراوەتەوە و ئەو کارە "بەهەڵەتێگەیشتن" ناودەبات. . لەروونکردنەوەکەدا هاتووە "بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەڕ و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە رێگری لە بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی رۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری". . بەگوێرەى روونکردنەوەکە "ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک بووە و هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سیکیوریتی بووە لەو شوێنە و هیچ پەیوەندی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نیە". . روونکردنەوەکە هۆشدارى ئەوەش دەدات کە هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێک هەواڵی "هەڵبەستراو" لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەرى دەگرنە بەر. .