کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- تۆڕى هه‌واڵى بى بى سى بڵاویكرده‌وه، دادگای شاری سانفرانسیسکۆ دۆسیەى بۆ دوو کارمەندی پێشووی تویتەر کردەوە بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن بۆ سعودیە. . یەکێک لە دوو کەسەکە ئه‌حمه‌د ئه‌بو عومه‌رى هاوڵاتى ئه‌مریكی و عه‌لى زبارهى هاوڵاتى سعودیەیە كه پێشتر كارمه‌ندى کۆمپانیای تویتەر بوون، ئەو دوو کارمەندە لە ڕێگەی کەسی سێیەمەوە بە ناوی ئەحمەد مەتیری کە ئەویش هەمان تۆمەتی بەسەردا سەپێنراوە. . بی بی سی دەڵێت، "ئەو کەسانە كاره‌كانیان بۆ قازانجى سعودیه ئه‌نجامداوه و زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كۆكردووه‌ته‌وه كه ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودییه ده‌گرن و نه‌یارى سیستمى ئه‌و وڵاته‌ن." . ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ئه‌حمه‌د ئه‌بو عومه‌ر براوه‌ته به‌رده‌م دادگا و تا دانیشتنێكى تر زیندانى كراوه‌ته‌وه، زهبارى و مهتیریش له سعودیه خۆیان حه‌شارداوه. . به گوێره‌ى زانیارییه‌كانى بى بى سى، ئه‌و دوو كارمه‌نده چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ئێف بى ئاى ئه‌مریكاشیان ساخته‌كردووه له‌ماوه‌ى كاركردنیاندا كه نزیكه‌ى شه‌ش ساڵ بووە. . زه‌باره ئه‌ندازیارى پێشووى تویتەر بووه و ساڵى 2015 ده‌ستى به كاركردن كردووه و چاودێرى چالاکی زیاتر له شه‌ش هه‌زار خەڵکیان کردووە لەڕێگەی تویتەرەوە.