کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، داوا لە پارێزگاری هەولێر دەکات، ئەو کەسانەی بەناوی کۆمپانیای سیکیوریتییەوە "سەرانە" لە خەڵک دەسێنن ڕابگیرێن. , ئەمرۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2019، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێریان کرد و له‌سه‌ر چه‌ند پرس و گرفتێک کۆبوونه‌وه، عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاندووە: "کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامداوە و بە پارێزگاری هەولێرمان ڕاگەیاندووە، چه‌ند کۆمپانیایه‌ک به‌ناوی سکویریتی، له شوێنه جیاوازه‌کانی هه‌ولێر پاره وه‌رده‌گرن، کۆتایی بەکارەکانیان بهێندرێت". , عەلى حەمە ساڵح ئەوەشى خستوەتەڕو: "زیاتر له پێنج هه‌زار کۆگا له ڕێگای گوێڕ هه‌ن و مانگانه 50 هه‌زار دینار له هه‌ر کۆگایه‌ک وه‌رده‌گیرێت بۆ ئەو کۆمپانیایانە، داوامانکرد کۆتایی به‌م کاری سکیوریتییه بهێندرێت، دوکان و کۆمپانیاکان باج و ڕسومات ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌رکی حکومه‌ته ئه‌منییه‌تیان دابین بکات، بڕیاره پارێزگاریش پێداچونه‌وه‌ی بۆ بکات". , "هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوه له هه‌ر شوێنێکی پارێزگای هه‌ولێر قومارخانه هه‌بێت دابخرێت، هەروەها به‌دواداچون بۆ چه‌ندین کێشه و گرفتی هاوڵاتییان کراوە"، وەک سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان دەڵێت. , باسیلەوەشکردووە بە پارێزگارى هەولێریان وتوە: "نابێت نەوتی سپی به 53 هه‌زار دینار دابه‌شبکرێت، لەکاتیکدا له عێراق به 30 هه‌زار دینار دابەشدەکرێت، هەر بەو نرخەش دەدرێت بە هەرێم و پارێزگاری هه‌ولێریش بەڵێنی داوە به‌دواداچون بکات و ڕێگا نەدات بەو کارە". , ئاماژە بەوەشکراوە، حکومه‌تی عێراق 50 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی کوردستان دابینکردووه، ئەوەش به‌شی ته‌نیا 25%ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم خۆی 75%ەکەى دیکه دابین بکات، پاش به‌دواداچونیان لەگه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاره‌ی پێویست دابینده‌کرێت بۆ نه‌وتی سپی ماڵان، بە گوێرەى وتەکانى عەلى حەمە ساڵح. , سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگەیاندووە، پرسێکى تر کە فراکسیۆنى گۆڕان لەگەڵ پارێزگارى هەولێر تاووتوێکردووە، ئەوەیە کە "له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین که‌س به‌شێوه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه زه‌وی موساتهحهیان پێدراوه، چه‌ندین زه‌وی هیچ کاری تێدا نه‌کراوه، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاندووە 'هه‌موو ئه‌و زویانه وه‌رده‌گرینه‌وه'، چونکە ته‌رخانکردنی زه‌وی بۆ به‌نزینخانه پێویست نییه و بڕیاره له‌مه‌ودوا زه‌وی پێویست ته‌نیا بۆ کارگه‌کان ته‌رخانبکرێت". , ,