گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

داوا دەکرێت یاریزانێک سزا بدرێت بەهۆى ئەوەى شەقى لە مریشکێک هەڵداوە و کوشتویەتى

2019.11.07 - 09:41
داوا دەکرێت یاریزانێک سزا بدرێت بەهۆى ئەوەى شەقى لە مریشکێک هەڵداوە و کوشتویەتى
ناس کورد- کۆمەڵەیەکى بەرگرى لە ئاژەڵان لە کرواتیا، سکاڵایان لە دژى یاریزانێکى تۆپى پێ تۆمار کردووە، بەهۆى ئەوەى لە یارییەکى نیمچە فەرمیدا "شەقى لە مریشکێک هەڵداوە و لە ئەنجامدا کوشتویەتى". , ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردوو لەکاتى بەڕێوەچوونى یارییەکى نیمچە فەرمیدا لە ڕۆژهەڵاتى وڵاتى کرواتیا، چەند مریشکێک چونەتە ناو یاریگاکەوە، لەوکاتەدا ئیڤان گازدیک، یاریزانى ئان کاى یلینگراد دواى مریشکێک دەکەوێت و بەر لەوەى بیگرێت شەقێک لە مریشکەکە هەڵدەدات و لە پەرژینى یاریگاکەوە دەیکاتە دەرەوە، بەهۆى ئەو لێدانەشەوە مریشکەکە مردار دەبێتەوە. , داوەرى یارییەکە بەهۆى ئەو ڕەفتارەوە کارتى سور بەڕوى یاریزانەکەدا بەرز کردەوە، بەهۆى ئەوەى ڕەفتارەکەى "ناوەرزشی" بوە. , لەئێستادا کۆمەڵەى "هاوڕێیانى ئاژەڵان"ى ناحکومى لەو وڵاتە، ئیدانەى ئەو ڕەفتارەى یاریزانەکەیان کرد، ڕایانگەیاند: "بۆ کەسێکى پێگەیشتو کە تەمەنى 23 ساڵ بێت ئەوە ڕەفتارێکى نابەجێ بوە، ڕەفتارێکى بێ غیرەتانە بوە بەرامبەر ئاژەڵێکى دەشتەکى کە لێدان لەو ئاژەڵە واى کرد بە ئازارەوە بمرێت و ئێسکەکانى تێکشکابێت". , ئەو کۆمەڵەیە جەختیان کردووەتەوە، ئەو یاریزانە لەژێر "تاوانى کوشتن و ئازاردانى ئاژەڵ" دەدەنە دادگا، کە ڕەنگە سزاى یەک ساڵ زیندان وەربگرێت. , ,