گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

له‌ڕێگه‌ى سیستمێكى تایفەگەرییەوە به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ده‌پارێزێت

نیویۆرك تایمز: 16 ساڵه‌ ئه‌مریكا به‌هاى ده‌وڵه‌تدارى له‌ عێراقدا تێكشكاندووه

2019.11.06 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
نیویۆرك تایمز: 16 ساڵه‌ ئه‌مریكا به‌هاى ده‌وڵه‌تدارى له‌ عێراقدا تێكشكاندووه

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى ڕایدەگەیەنێت، له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانى ناوچه‌كەوە‌ سیستمى تایفەگەرى و پشك پشكێنه‌ى حیزبى لە عێراق په‌یڕه‌و كراوه. , ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى بڵاویکرده‌وه: "له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و دراوسێكانى عێراقه‌وه،‌ سیستمى تایفەگەرى و پشك پشكێنه‌ى حیزبى په‌یڕه‌وكراوه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ چه‌مكى ده‌وڵه‌تدارى به‌هایه‌كى نه‌مێنێته‌وه‌". , به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌كه‌، "كێشه‌كانى سیستمى سیاسى عێراق له‌وه‌دا خۆى حه‌شارداوه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2003وە به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویه‌تى، ئه‌وەش بریتیه‌ له‌ تایفەگەرى و پشك پشكێنه‌ى حیزبى، کە هۆكارى سه‌رجه‌م شكسته‌كانه‌ و گه‌نده‌ڵكارانیش هه‌لى نه‌بوونى به‌هاى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌بوونیان له‌ عێراقدا قۆستوه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكاش ته‌نها له ‌ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیه‌وه‌ باسى ده‌وڵه‌تبوونى عێراق ده‌كات". , نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ى بەوەشكردووه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ئه‌مریكا و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ به‌ هاوكارى سیاسییه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان دروستیانكردووه‌، چینێكى نوێى خۆپیشانده‌ر و ناڕازیش په‌یدابوون و ئاڵاى وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵكردووه‌ و هه‌موو جۆره‌ سیمبول و سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى و تایفیش ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و گۆرانى و سرودى په‌رۆشى بۆ نیشتیمان ده‌ڵێنه‌وه‌، ده‌شڵێن: "ئێمه‌ نیشتیمانێكمان ده‌وێت گیرۆده‌ى ده‌ستى نه‌خۆشى دابه‌شبوونى تایه‌فى و سیاسی‌ نه‌بێت". , ,