گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسرائیل هاریكارى مرۆیى و دیبلۆماتى كوردى له ‌پەرله‌مانى وڵاته‌كه‌یەوە پەسەند کردووە

2019.11.06 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل هاریكارى مرۆیى و دیبلۆماتى كوردى له ‌پەرله‌مانى وڵاته‌كه‌یەوە پەسەند کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز بڵاوى كرده‌وه‌، چیپى هۆتۆڤڵ، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه‌، پێشنیارێكى سه‌رۆكوه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاریكارى مرۆیى و دیپلۆماتى كورد له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ له ‌پەرله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌. ر ‌پێچه‌وانه‌ى دۆناڵد تڕه‌مپ،‌ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل پێشنیارى كردووه‌، هاریكارى مرۆیى به‌ گه‌لى كورد لە سوریا پێشكه‌ش بكرێت، بەگوێرەى میدیاکانیش، کوردانى ڕۆژئاواى کوردستان لەلایەن ناتانیاهۆوە به ‌خۆڕاگر به‌رامبه‌ر هێرش و په‌لاماره‌كانى سوپاى توركیا وه‌سف کراون، ئەو هێرشانەشى بە ‌پاكتاوى ڕه‌گه‌زى کوردەکان لەلایەن سوپاى تورکیا و هاوپه‌یمانه‌كانییەوە ناوبردووە. , جێگرى وه‌زیرى دەرەوەى ئیسرائیل ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشیناره‌ى سەرۆکوەزیرانى وڵاتەکەى له ‌په‌ڕله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌. , باسیله‌وه‌ش كردووه‌، ئیسرائیل یارمه‌تى پێشكه‌شى كورده‌كان كردووه‌ به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى دیپلۆماتى و مرۆییەوە، هه‌ستیش به‌و نه‌هامه‌تییه‌ گه‌ورانه کراوە كه‌ به‌سه‌ر كورداندا هاتوە. , جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل وتوشیه‌تى: "ئیسرائیل به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى گه‌وره‌ى له‌وه‌دایه‌ كورد و كه‌مینه‌كانى تر له ‌باكورى سوریا پارێزراو بن، به‌وپێیه‌ى میانڕه‌ون". , به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى حكومه‌تى ئیسرائیل مه‌ترسی خۆیشى بۆ له‌ناوبردنى ئه‌زمونى ڕۆژئاواى كوردستان نەشاردووەتەوە و دەڵێت: "له‌ناوبردنى ئه‌و ئه‌زمونه‌ سیناریۆیه‌كى خراپ و ترسناكه‌ بۆ ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێران چه‌ند گروپێكى تر له ‌زیانى ئیسرائیل هانبدات". , ,