کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عەبدولمەهدى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە بودجەى ساڵى 2020ى عێراق بەڕێوەبردووە، بۆ ئەوەى داهاتەکانى حکومەت و خەرجییەکان دیاری بکرێت لەگەڵ ئەو کورتهێنانەى ڕویداوە. , بەگوێرەى هەواڵێکى تەلەفزیۆنى عێراقییەى زمانحاڵى حکومەت عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرکردایەتى کۆبوونەوەیەکى فراوانى کردووە، بۆ تاووتوێکردنى بودجەى ساڵى 2020ى عێراق و جێبەجێکردنى بەرنامەى حکومەت بۆ کەمکردنەوەى ئەو کورتهێنانەى هەیە. , ئاماژە بەوەشکراوە: "عەبدولمەهدى باسلى لە پابەندە داراییەکانى حکومەت کردووە بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەڵێنانەى بە خۆپیشاندەران دراوە، وە ئەنجامدانى چاکسازى گرنگ بۆ پڕکردنەوەى خەرجییەکان". , سەرۆکوەزیرانى عێراق پرسی زیادکردنى داهاتەکانى بودجەى 2020ى تاووتوێکردووە، لەگەل کەمکردنەوەى کورتهێنان و نوسینەوەى بودجەیەک لەژێر ناونیشانى "بەرنامە و ئەدا". , ,