گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێویستە حكومه‌تى عێراق مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌کانى فەرمانبەرانى هەرێم بداته‌وه‌

مه‌سرور بارزانى: ده‌وامنه‌كردنى فه‌رمانبه‌رانیش گه‌نده‌ڵییه‌

2019.11.06 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
مه‌سرور بارزانى: ده‌وامنه‌كردنى فه‌رمانبه‌رانیش گه‌نده‌ڵییه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى هەرێم ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانیى جێگرى و وه‌زیره‌كانى کابینەى نۆدا هه‌یه‌، ده‌وامنه‌كردنى فه‌رمانبه‌رانیش بە گه‌نده‌ڵی‌ ناوزەند دەکات. , حكومه‌تى عێراقیشى به‌به‌رپرسى  یه‌كه‌مى پاشه‌كه‌وت كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زانى و دانه‌وه‌ى ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌شى خسته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى فیدراڵ. , له ‌دیداری میرییدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 6ى تشرینى دووەمى 2019، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێم ڕایگه‌یاند، تێگه‌یشتنێكى زۆر باشیان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى و وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌یدا هه‌یه‌، وتیشی، ئه‌ركیان جێبه‌جێكردنى ئەو به‌رنامه‌یەیە کە بۆ كارى حكومه‌ت‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاشكرایانكردووه. , مەسرور بارزانى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه،‌ ئه‌وان نه‌هاتون بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنن، به‌ڵكو هاتون خزمه‌تى خه‌ڵكى بكه‌ن. , لەبارەى چارەسەرکردنى گه‌نده‌ڵى و پلانى سەرۆکى حکومەت بۆ ئەو مەبەستە، بارزانى وتى: "نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر چاكسازى به‌ ئه‌ركى سه‌ره‌كى خۆمان ده‌زانین، به‌و شێوه‌یه‌ ورده‌ ورده‌ هه‌وڵى بنبڕكردنى گه‌نده‌ڵى ده‌دەین، دەمانەوێت حكومه‌تێكى خزمه‌تگوزار هه‌بێت و خه‌ڵك ببێته‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ى". , باسیله‌وەشكرد، له‌ڕێگه‌ى به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنى کاروبارى حکومەتەوە هه‌وڵى بنبڕکردنى گه‌نده‌ڵى و نه‌هێشتنى ڕۆتیناتى ناو داموده‌زگاكان ده‌ده‌ن. , "بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك بڕیار به‌میزاج نه‌درێن، داوامان له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كردووه‌ ئامارى ورد له‌سه‌ر داهات و كۆمه‌ڵێك پرسى تر ڕاده‌ستى ئەنجومەنى وەزیران بکەن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوڕونی زیاترمان هەبێت له‌سه‌ر چه‌ند كاروبارێكى تایبه‌ت به ‌حكومڕانى و په‌یوه‌ست به ‌هاوڵاتییانى هەرێمەوە"، وەک مەسرور بارزانى لە دیدارەکەدا واى وت. , سەرۆکوەزیرانى هەرێم به ‌پێویستیشیزانى بۆ پێشكه‌وتنى حكومه‌ته‌كه‌ى، سه‌ره‌تا له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ستپێبكات، باسیله‌وەشكرد، به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردەوە‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتوه،‌ له‌سه‌رتاسه‌رى هەرێم کەرتى پەروەردە پێویستی به‌ 35 هه‌زار پۆل هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كى تایبه‌تیان ته‌رخانكردووه‌. , له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی، سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ڵێت هه‌وڵى هێنانى ته‌كنه‌لۆژیاى پزیشكى له‌ وڵاتانى پێشكه‌وتوه‌وە دەدەن، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و په‌نا نه‌باته‌ به‌ر وڵاتى بیانی. , لەبارەى ژێرخانى ئابورى هەرێمەوە، مەسرور بارزانى وتى: "هێشتا ژێرخانى ئابورى به‌هێز له‌ كوردستاندا دروست نه‌بوه‌ و كه‌موكورتى هه‌یە، ئابورى كوردستان زیاتر پشتى به‌ هاوردەکردنى شتومه‌كى ده‌ره‌كى به‌ستوه‌ و كه‌متر هه‌وڵى گه‌شه‌دانى به‌رهه‌مى ناوخۆى داوه، جگه‌ له ‌نه‌وت ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مى به‌رهه‌مه‌كانى تر چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم". , ئاماژەى بەوەشکرد، ده‌بێت ئاسانكارى بۆ تموحى وه‌به‌رهێنه‌رى بیانی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بێنه‌ هه‌رێم و وه‌به‌رهێنه‌رى ناوخۆیش زیاتر هانبدرێن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ن. , مەسرور بارزانى لەبارەى گەندەڵییەوە چی دەڵێت؟   له‌باره‌ى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاساییه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى، مه‌سرور بارزانى وتى: "دژى گه‌نده‌ڵیم و كارم بۆ ڕێگریکردن لەو دیاردەیە کردووە، گه‌نده‌ڵى ته‌نها یه‌ك لایه‌نه‌ نییه،‌ به‌ڵكو ده‌وامنه‌كردن و جێهیشتنى ده‌وامه‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌وام بڕیارمداوه‌ کە فه‌رمانبه‌رانیش پابه‌ندى ده‌وامى خۆیان بن". , بارزانى وتیشی: "حكومه‌ت خزمه‌تكارى خه‌ڵكه‌، دەبێت فه‌رمانبه‌ران مه‌منون بن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتییان لێیان ڕازیبن"، ڕاگرتنى ئاستى گه‌نده‌ڵیش به‌لاى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه‌ نیوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى گه‌نده‌ڵییه‌. , "ده‌بێت وردبین له ‌جێبه‌جێنەكردنى یاسا، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى هه‌ژار شتى نایاسایش بكات كاریگه‌رییه‌كه‌ى كه‌متره‌ بۆسەر کۆمەڵگا، وەک ‌كه‌سێكى به‌رپرس نییە، بۆیه‌ كه‌سى سیاسى و ئیداریش له ‌یاسا به ‌گه‌وره‌تر نابینم"، مه‌سرور بارزانى وا دەڵێت. , له‌باره‌ى وه‌رگرتن و شوینه‌واره‌كانى باج له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌، سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، خه‌ڵكى كوردستان بژێوى باشنه‌بوه‌ و قه‌یران‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر داناوه‌، نایانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى باجه‌وه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ژیانى خه‌ڵك، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت یاسای باج به‌سه‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا بسەپێنن. , سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەپێویستى دەزانێت بە په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان حیزب و حكومه‌تدا بچنەوە، دەشڵێت: "حكومه‌ت ته‌نها هی ئه‌و حیزبانه‌ نییه‌ كه‌ به‌شدارییان ‌كردووه،‌ به‌ڵكو هى ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ به‌شدارییان تێدا نه‌كردووه"‌. , لەبارەى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غداد، سه‌رۆكى حكومه‌ت وتى: "له ‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانانەکانمانەوە ده‌ستكه‌وتى باشمان بە‌ده‌ستهێناوه،‌ به‌ڵام حكومه‌تى عێراق له‌چه‌ند بوارێكدا پابه‌ندى خواسته‌ یاسایه‌كانى هه‌رێم نه‌بوه"‌. , وتیشى: "حكومه‌تى عێراق 62 ملیار دۆلار قه‌رزى بیانى وه‌رگرتوه،‌ ده‌بو 9 ملیارى بۆ هه‌رێم بوایه‌، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه‌ و له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوكیشدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكکه‌وتین داهات و خه‌رجییه‌كه‌ى هاوبەش بێت، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق پاره‌ى گواستنه‌وه‌كه‌ نادات". , سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌غدادی به ‌به‌رپرسى یه‌كه‌م زانى بۆ دانەوەى مووچە پاشەکەوت کراوەکانى فەرمانبەرانى هەرێم، ئەوەشى خستەڕو: "له‌ ساڵى 2014ه‌وه‌ ده‌بو حكومه‌تى فیدراڵ 44 ملیار دۆلارى وەک بودجەى هەرێم ڕه‌وانه‌ بكردایه،‌ به‌ڵام نه‌یكردووه‌ و بڕیویه‌تى". , ,