کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانەوە عێراق بە بەهای شەش مليار دۆلار تەنها لەماوەى پێنج ڕۆژدا زیانی پێگەیشتوە. , عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرمی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕایگەیاند: "ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندەران ڕێگەی هاتوچۆی بەندەری ئوم قەسریان داخستوە، ئەوەش بە بڕی شەش ملیار دۆلار زیانی بە ئابوری عێراق گەیاندووە". , خەڵەف ئەوەشى وتیشی: "سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تانکەر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ڕێگریان لێدەکرێت، ئەوەش قابیلی قبوڵ نییە، چونکە زیان بە ئابوری نیشتیمان دەگەیەنێت". , لەلایەکى ترەوە جینین هینس، نوێنەرى تایبەتی ئەمینداریی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریدا لە داخستنی ڕێگاوبانە زیندووەکان، ڕاشیگەیاند: "پاراستنیان ئەرکی سەرشانی هەمووانە". , ئەوەشى وت: "بەهۆی داخستنی ئەو ڕێگایانەوە، عێراق بە ملیارەها دۆلار زیانی پێگەیشتوە". , خۆپیشاندانەکانی عێراق ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراقی گرتوەتەوە، دیارترین دروشمەکانی خۆپیشاندەرانیش ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵى و ئەنجامدانى چاکسازى و باشکردنى باروگوزەرانیانە. , ,