کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پارێزەری ئەو کچەى کە پۆلیسی هەولێر دەڵێت هونەرمەدی کۆمیدی حەمکۆ دەستدرێژی کردووەتەسەری ڕایگەیاند، دادگای بڕیاری داوە بە ئازادکردنی حەمکۆ بە کەفالەت.
.
یاسین وه‌لی حه‌داد، پارێزەری (س م ح) بە ناس کوردی وت، "ڕۆژی 27ی تشرینی یەکەم دادگای هەولێر بڕیاری داوە بە ئازادکردنی حەمکۆ بە بڕی پێنج ملیۆن دینار بەڵام هێشتا لەناو زینداندایە."
.
یاسین وەلی حەداد وتیشی، "سەرباری بڕیارەکە بەڵام هێشتا حەمکۆ لە زیندان نەهاتووەتەدەرەوە چونکە ڕێکارەکان بۆ هاتنەدەرەوەى تەواو نەبووە و دادوەر دەیەوێت گەشتکردنی لێ قەدەغە بکرێت دواتر بچێتە دەرەوە."
.
هاوکات ئەو کچە لە نامەیەکی کراوەدا دەڵێت، "حه‌مكۆ كه‌سێكی مه‌ترسیداره به‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵاتی و ناوی كوردستان و هه‌موو داموده‌زگاكان، بۆیه تكاتان لێده‌كه‌م رێگری بكه‌ن له ده‌ستێوه‌ردان و سووكردنی مادده‌كه‌ی، پێویسته به تووندترین شێوه سزای خۆی وه‌ربگرێت."
.
زیاتر بزانە:
ئەو کچەى حەمکۆ دەستدرێژی کردووەتە سەری ئامادە نییە شوی پێ بکات
زیاتر بزانە:
ناس کورد زانیاری لەسەر ئەو کچە بڵاودەکاتەوە کە حەمکۆ “دەستدرێژیی کردووەتە سەر” (تایبەت)
.
ئەو کچەى کە لە نامەکەدا خۆی بە (س م ح) ناساندووە دەڵێت، "من كچه كوردێكی زوڵملێكراوی كوردستان‌م، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نابه‌رپرس و بێویژدانه‌وه ده‌ستدریژی سێكسم كراوه‌ته‌سه‌ر، ماوه‌ی هەشت مانگ له‌لایه‌ن تاوانباره‌وه بێده‌نگ كرام به هه‌ڕه‌شه‌كردن به كوشتن و ئابڕووبردن و ترساندنم و چهوهساندنهوهم، له كۆتاییدا به هه‌وڵی كه‌سانێكی دلسۆز ده‌نگم هه‌ڵبڕی."
.
دەشڵێت، "دادگام به تاكه شوێنی سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانم زانی، سكاڵای یاساییم له‌سه‌ر تاوانبار تۆماركردووه و كۆڵم نه‌داوه، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی دیار و نزیك له تاوانبار."
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، "من قوربانی یه‌كه‌می ده‌ستی تاوانبار(محمد جۆرج ناسراو به حه‌مكۆ) نیم، ده‌ستدرێژی سێكسی و تووندوتیژی به‌رامبه‌ر چه‌ندین ژن و كچی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته ئه‌نجام داوه، به‌ڵام به هه‌ڕه‌شه‌كانی به پشت به‌ستن به كه‌سانی به‌رپرس و باڵای كوردستان بێده‌نگی كردوون و به‌شێكیشی به پاره بێدهنگكردوون."
.
ڕاشیگەیاندووە، "وەك چۆن هه‌میشه له وتار و لێدوانه‌كانتان جه‌خت له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایشی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه، منیش مافی خۆمه دوور له مه‌ترسی و به ئارامی له كوردستان بژیم، داواكارم حه‌مكۆ و نموونه‌كانی به تووندترین شێوه سزابدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه كچانی و ژنانی كرودستان نه‌بنه قوربانی حه‌زوو و چیژی كه‌سانی نابه‌رپرس."
.
ئەو کچە ڕاگەیەنراوەکەى ئاڕاستەى سەرۆکی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و چەندین لایەنی پەیوەندیدار ناردووە.