گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم بڕیاری دامەزراندنى مامۆستایانى گرێبەستى دەرکرد

2019.11.06 - 15:02
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم بڕیاری دامەزراندنى مامۆستایانى گرێبەستى دەرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مامۆستایانى گرێبەست بەشێوەى هەمیشەیی دابمەزرێنرێن. . ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە 6/11/2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیراندا، گفتوگۆ کراوە دەربارەی بابەتی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە و بڕیارەکە پەسەند کراوە، بە رەچاوکردنی ئەوەی کە ئەم مامۆستا گرێبەستانە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەوە خزمەت دەکەن و پێداویستی بواری پەروەردەیان پڕ کردووەتەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی و راگیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی حکومەتی هەرێم لە سەر خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش لە گفتوگۆدا دەبێت لە سەر ئەم بابەتە. . لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق و لایەنە کوردستانییەکان کە تێیدا جەخت لەسەر یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە لە بەغدا، بەشدارانی کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لە سەر ئەوەی، نابێت مافە دەستوورییەکانی هەرێم لە عێراق کەم بکرێنەوە.