کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حکومەتى ئەمریکا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتى عێراقی و سەرکردە سیاسییەکان زۆر بەپەلە و جدی کار بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەى کە داوای چاکسازی دەکەن چونکە "عێراق داهاتوو نابێت بە سەرکەوتووکردنی ئیرادەى گەلەکەی." . لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە بەردەوامی و گەشەسەندن و ئاسایشی عێراق و توانای بەرگرییکردنی حکومەت لە گەلەکەى لەدژی گروپە تائیفییە توندڕەوەکان و ئەوانەى دەیانەوێت سەروەری و دیموکراسییەکەى بقۆزنەوە." . ڕاگەیەنراوەکە ئیدانەى "کوشتن و ڕفاندنی خۆپیشاندەران و هەڕەشەکردنی لە ئازادی ڕادەربڕین و بەردەوامی توندوتوییەکانی" کردووە و دەڵێت، "پێویستە عێراقییەکان ئازادبن لە بڕیاردان لەبارەى داهاتووی وڵاتەکەیان." . هاوکات هەر ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق سەرکۆنەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات و داوادەکات داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراق جێبەجێبکرێت. . ئەمڕۆ، چوارشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبەیاننامەیەکدا دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕایگەیاند "بەهەموو شێوەیەک دژی کوشتن و بریندارکردن و ڕفاندن و هەموو توندتیژییەکین، بەسەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکان عێراق داهاتووی نابێت". . ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین و لە ئیستادا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی دەکەن و دژی گەندەڵین و دەبێت داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت و ئیرادەیان سەرکوت نەکرێت". . باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، پاڵپشتی عێراقییەکان دەکەن بۆ ڕەخساندنی ئاسایش، دەبێت عێراقییەکان سەربەخۆبن لە بریاریاندا و هیچ کەس و لایەنێک دەستێوەردان نەکات لەبەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا، هەروەها دەبێت عێراقییەکان سەربەخۆبن دەربارەی بڕیاردان لەچارەنوسی داهاتوی وڵاتەکەیان. . لە 25ی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکردووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 کەس کوژراون و 11 هەزار کەسیش برینداربوون.