کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا نییە و لە ئەگەری مانەوەى عادل عەبدولمەهدیش موچەى موچەخۆرانی هەرێم مەترسی لەسەرە. . عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، نیوەى زیاتری موچەى هەرێم لە بەغداوە دێت و تائێستا هیچ بەرچاو ڕوونییەک نییە کە عێراق چی لێ دێت و حکومەتەکەى بەردەوام دەبێت یان نا. . دەشڵێت، "له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیش ئەستەمە ئەمەى 2019 بەردەوام بێت و موچەى موچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی له‌سه‌ره." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بۆیه له پاڵ هه‌وڵی جدی بۆ چاکسازیی ناوخۆ، ڕێککه‌وتنێک پێویسته که نه‌وت ڕاده‌ستبکرێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌ره‌نتی بکرێت." . لەبارەى موچە و داهاتی نەوت، عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 441 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، بەڵام لە هەر بەرمیلێک نەوت تەنها 22.67 دۆلار دراوە بە وەزارەتى دارایی بۆ موچە. . سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاشیگەیاند، مانگی ڕابردوو هەرێم 13 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی نەوت دراوە بە وەزارەتی دارایی 300 ملیۆن دینار بووە. . دەشڵێت، بەپێی داتا‌کان دەردەکەوێت کە "له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا 22.67 دۆلار دراوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "ماوه‌ی سێ ساڵه نرخی نه‌وت و بڕی هه‌نارده هه‌رچه‌ند بووبێت نزیکه‌ی 300 ملیۆن دۆلار دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی بۆ موچه." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بۆچوونمان ڕوون بووه له‌سه‌ر خراپی سیاسه‌تی نه‌وت و ئێستاش کۆی ئه‌م سه‌رنج و ڕه‌خنانه‌مان له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌وت بۆ کابینه‌ی نوێ ئاماده‌کردووه." . لەبارەى پڕۆژەى چاکسازی لە موچە و خانەنشینی، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، حکومەتى هەرێم بڕیاری داوە لە زووترین کاتدا پڕۆژەکە بنێرێتە پەرلەمان.