گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕڤانان هێرشێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند شەش چەکدار کوژران

2019.11.06 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕڤانان هێرشێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند  شەش چەکدار کوژران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – شەڕڤانانی هەسەدە هێرشێکی سوپا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایان بۆسەر گوندی بابلخێر تێکشکاند. . ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان هەوڵیانداوە لە گوندی بابلخێری ناوچەی زڕگان هێرشبکەنە سەر خاڵێکی شەڕڤانان و دەستبەسەر ناوچەکەدا بگرن، بەڵام شەڕڤانانی هەسەدە بەتوندی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە، لەئەنجامیشدا شەش چەکدار کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون. . ئاماژەی بەوەشداوە، هەر شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری گوندی بعر عیسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی سەرێکانی، شەڕڤانان وەڵامی هێرشی چەکدارەکانیان دایەوە و شەڕێکی سەخت ڕویداوە. . هاوکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا گوندی سەرگراک لە ناوچەی عەین عیسایان بۆردوومان کردوە بەڵام زیانی گیانی نەبووە. . هەر دوێنێ لە گوندەکانی سەرێکانی و گرێ سپی شەڕ بەردەوام بوو، شەڕڤانان دوو گوندیان لە سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردەوە.