گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا داوا دەکات داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراق جێبەجێبکرێت کوشتن و ڕفاندنی خۆپیشاندەران ڕابگیرێت

2019.11.06 - 10:27
ئەمریکا داوا دەکات داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراق جێبەجێبکرێت  کوشتن و ڕفاندنی خۆپیشاندەران ڕابگیرێت
ناس کورد –   باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق سەرکۆنەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکات و داوادەکات داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراق جێبەجێبکرێت. . ئەمڕۆ، چوارشەممە، 6ی تشرینی دووەمی 2019، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەبەیاننامەیەکدا دەربارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕایگەیاند "بەهەموو شێوەیەک دژی کوشتن و بریندارکردن و ڕفاندن و هەموو توندتیژییەکین، بەسەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکان عێراق داهاتووی نابێت". . ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین و لە ئیستادا خۆپیشاندەران داوای چاکسازی دەکەن و دژی گەندەڵین و دەبێت داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت و ئیرادەیان سەرکوت نەکرێت". . باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، پاڵپشتی عێراقییەکان دەکەن بۆ ڕەخساندنی ئاسایش، دەبێت عێراقییەکان سەربەخۆبن لە بریاریاندا و هیچ کەس و لایەنێک دەستێوەردان نەکات لەبەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا، هەروەها دەبێت عێراقییەکان سەربەخۆبن دەربارەی بڕیاردان لەچارەنوسی داهاتوی وڵاتەکەیان. . لە 25ی تشرینی یەکەمەوە  خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکردووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 کەس کوژراون و 11 هەزار کەسیش برینداربوون.