کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد –
ئاژانسی سانای سوری ڕایگەیاند، سوپای سوریا چووەتە کێڵگه‌ی نه‌وتی رمێلانی ڕۆژئاواى کوردستان و "کۆنتڕۆڵیکردووه".
.
ئاژانسەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2019، چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت، یه‌که‌کانی سوپای سوریا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک ناوچه له سنوری پارێزگای حه‌سه‌که‌ی باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.

ئاماژەی بەوەشداوە "سوپای سوریا له نزیک گوندی مه‌لا عه‌باس له باکوری خۆرئاوای رمێلان چونه‌ته ناو کێڵگه‌ی نه‌وتی رمێلان و کۆنترۆڵیان کردووه".

ڕۆژی هەینی 31ی تشرینی یەکەمی 2019، ئەو هێزەی سوپای ئەمریکا کە لە 5 ئۆتۆمبیلی زرێپـۆش پـێکهاتبوون لە بنکەکەیان لە ناوچەی ڕمێلانی پارێزگای حەسەکە کشایەوە، لە کاتێکدا ناوچەکە کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریا و ڕوسیا.
https://www.youtube.com/watch?time_continue=17&v=6ZNtynjXI50